English | عربي

300 كۆمپانیای 22 وڵات دێنە هەولێر


300 كۆمپانیای 22 وڵات دێنە هەولێر

2019/09/08 | 17:30

(هەواڵ كوردستان)-  

لە كۆتایی ئەو مانگەدا 300 كۆمپانیای 22 وڵات لە هەولێر دەبن بۆ بەشداری لە بۆنەیەكی گرنگی ئابووریی و بازرگانی.

جۆرج خۆری، بەرێوەبەری گشتی گروپی IFP عێراق بۆ رێکخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی و کۆنفرانس بە (باسنیوز)ی راگەیاند, دوو پێشانگای گرنگی ئابووری لە هەولێر دەكرێنەوە، گوتی: "یەكەمیان پێشانگای پڕۆجێكت عێراق هەولێرە پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ كەرتەكانی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و كارەبا،دووەمیان پێشانگای خۆراكی كشتوكاڵی عێراقی هەولێرە پێشبینی دەكرێت پێشانگا سەرنجی ژمارەیەكی زۆری پسپۆران و پیاوانی خاوەنكار و خاوەن پڕۆژەكان و بازرگانەكان لەهەموو پارچەكانی عێراق رابكێشێت".

گوتیشی: "بۆ ئەم پێشانگا گرنگە 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتە بەشدارن پێكهاتووە لە، عێراق و هەرێمی كوردستان، فەرەنسا، چیك، كویت، قەتەر، توركیا، ئێران، هیندستان، لوبنان، سریلانكا، ئۆكرانیا، كەنەدا، چین، پۆڵۆنیا، ئیمارات، سوید، میسر، سعودیە، ئەردەن، كینیا، ئەمریكا و هۆڵەندا".

ئاشكراشی كرد، لە مەراسیمێكی شایستەدا رۆژی دووشەممە رێكەوتی 30 ئەیلولی 2019 كاتژمێر 11ی بەیانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكرێتەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت گوتیشی: "ئەم پێشانگا نێودەوڵەتییە بە پشتگیری، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرە ھاوکات بە پشتگیری نێودەوڵەتی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چیك، كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر، كونسوڵخانەی پۆڵۆنیا لە هەولێر بانكی قەتەری بۆ گەشەپێدان دەستەی گشتی پیشەسازی و بازرگانی كویت".

بەرێوەبەری گشتی IFP عێراق بۆ رێکخستنی پێشانگای نێودەوڵەتی و کۆنفرانس جەختی كردەوە هەرێمی كوردستانە دیسان گەڕایەوە سەر نەخشەی پێشانگا و كۆنگرەكانی نێودەوڵەتی، گوتی: "داواكارییەكانی بەشداربوون یەك لە دوای یەك لەلایەن وڵاتان و كۆمپانیاكان دەستیان بە گەیشتن كرد، بەهۆی بایەخی بازاڕی دینامیكیی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای سیاسەتی كرانەوەی ئابووری، كە هەرێم سیاسەتەكانی لەسەری بونیاد ناوە، ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لە هەنگاونانە بەرەو بوون بە شارێكی ئابووری".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending