English | عربي

مەسعود بارزانی و عەلی باپیر گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیەكانی پارتی و كۆمەڵ دەكەن


مەسعود بارزانی و عەلی باپیر گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیەكانی پارتی و كۆمەڵ دەكەن

2019/09/08 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان -    ‎سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و علی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەپیرمام بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەردو حزب كۆبونەوە.بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، كۆبونەوەكە بۆ توندوتۆلكردنو پتەوكردنی پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان بوە. هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، كۆبونەوەكە كاتژمێرێكی خایاندوە، هەردولابونی پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانیان بەگرنگزانیوە.هەردولا كۆكبون لەسەر ئەو بابەتانەی كەڕەهەندی نیشتمانیان هەیە پێویست دەكات لایەنە سیاسیەكان تەبابن و ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەیان پێكەوە هەبێت

لە كۆبونەوەیەكەدا كە زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند هەردولا كۆكبون لەسەر ئەو بابەتانەی كەڕەهەندی نیشتمانیان هەیە پێویست دەكات لایەنە سیاسیەكان تەبابن و ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەیان پێكەوە هەبێت، هەروەها پرسی ئایندەی كەركوك كە بەرژەوەندی نەتەوەیی لەوەدایە تەواوی لایەنە كوردیەكان پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی بارودۆخەكە لەبەرژەوەندی شارەكەو كورد یەكلایی ببێتەوە.هەر بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، لەسەر پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد هەردولا جەختیان لەوە كردەوە پێویستە هەموان پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending