English | عربي

سەرۆكایەتی پەرلەمان و نوێنەرانی كورد لە بەغداد كۆبونەوەبەشیر حەداد: بەغدا 24 ملیار دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزدارە


سەرۆكایەتی پەرلەمان و نوێنەرانی كورد لە بەغداد كۆبونەوەبەشیر حەداد: بەغدا 24 ملیار دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزدارە

2019/09/08 | 18:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-شەوکەت قادرپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبونەوە.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هەریەکە لەحکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بەکێشەکانی نێوان هە،لێر و بەغدا و ئامادەکردنی یاسای بودجە و مەلەفی نەوت و پۆستەکانی کورد لەبەغدا.بەغدا 24 ملیار دۆلاری هەرێم قەرزارە و بەدانەوەی ئەو قەرزە هەرێم کێشەی نامێنیت

وتیشی، هیودارین کۆبونەوەی لەم شێوەیە بەردەوام بن بەشێوەی دەوری تاوەکو هەردولا ئاگاداربین لەیەکتر و  لەهەر بەرەوپێشچونێک كە لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت.ئەوەشی خستەڕو، بەغدا 24 ملیار دۆلاری هەرێم قەرزارە و بەدانەوەی ئەو قەرزە هەرێم کێشەی نامێنیت، ئێمەش لەکۆبونەوەکاندا زانیاری وردمان لەسەر نەوت و بودجە وەرگرتوە، هەروەها ئەو ئەگەرانەی ئێستا هەن لەبەغدا بۆ پەرلەمان و حکومەتمان باس کردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending