English | عربي

سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكاتنێچیرڤان بارزانى ستایشى ڕۆڵى پاریس دەکات لە هاوكاری هەرێمی كوردستان


سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكاتنێچیرڤان بارزانى ستایشى ڕۆڵى پاریس دەکات لە هاوكاری هەرێمی كوردستان

2019/09/08 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ستایشى ڕۆڵى ئیمانوێل ماکرۆن و فەڕەنساى لە پشتگیریى هەرێمى کوردستان کرد و دوپاتى کردەوە کە گەلى کوردستان ڕێز و پێزانینى بۆ دۆستایەتى و پشتگیریى فەڕەنسا هەیە و خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ فەڕەنسا.نێچیرڤان بارزانى، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى نوێی فەڕەنسا لە هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایى بەبۆنەى دەستبەکاربونییەوە لە ئەرکى تازەیدا، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەمو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ دوپاتکردەوە.سەرۆكی هەرێم پشتگیریى خۆى بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کوردستانى سوریا دەربڕى

سەرۆكی هەرێم ئاماژەى بە ڕۆڵى ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کرد لە پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى بۆ دەسپێکردنەوەى دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا کە لە ئەنجامدا هەردولا توانییان هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنى هەندێ لە کێشەکان بنێن، هەوەرها پشتگیریى خۆى بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کوردستانى سوریا دەربڕى.لە دیدارەکەدا هەردولا تیشکیان خستە سەر دۆخى ئەمنى، سیاسى و ئابوریى عێراق و جەختیان لە گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدرال بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامیگیرى بەتایبەتى لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە.کونسولى گشتیى فەڕەنسا لە هەولێر سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دوپاتکردەوە، هەروەها تیشکى خستە سەر سەردانى چاوەڕوانکراوى سەرۆکى فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending