English | عربي

مەسرور بارزانی بۆ شاندی HDP: پشتگیریی هەنگاوەكانی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەكەین


مەسرور بارزانی بۆ شاندی HDP: پشتگیریی هەنگاوەكانی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەكەین

2019/09/08 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) کرد بە سەرۆکایەتی سزایی تەمەللی .پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت

هاوسەرۆکی HDP  سزایی تەمەللی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگێڕێت.

وتیشی پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە شەڕو وێرانکاری لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending