English | عربي

‎كۆسرەت ڕەسول و محەمەدی حاجی مەحمود داوای چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن


‎كۆسرەت ڕەسول و محەمەدی حاجی مەحمود داوای چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن

2019/09/08 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-‎كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان باشترین فاكتەرە بۆ زاڵبون بەسەر تەنگژەكان و كۆتایی هێنان بە قەیرانەكان.ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری سلێمانی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.‎لە كۆبونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئامادەیبون، دوایین پێشهات و گۆڕانهارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا.پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست و پتەو لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێ و هەمو لایەنەكان بەیەكەوە هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە عێراق و ناوچەكە

‎لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و سكرتێری حزبی سۆسیالیست گفتوگۆیان كرد لەبارەی دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، هەردولا هاوڕابون كە پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست و پتەو لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هەبێ و هەمو لایەنەكان بەیەكەوە هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە عێراق و ناوچەكە.هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراو هەردولا هاوڕابون كە گفتوگۆكانی نێوانیان بەردەوام بێ و چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending