English | عربي

بەوێنە.. لە هەریر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە


بەوێنە.. لە هەریر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە

2019/09/08 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگاى سەرەکى هەریر- قەندیل لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و قوربانیی لێکەوتەوە.

 

رائید فازڵ حاجى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "کاتژمێر 7ى ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 8/9/2019 لەسەر ڕێگاى سەرەکى نێوان هەریر- قەندیل و لە نزیک گوندى گولەک رووداوێکى هاتوچۆ روویدا".

 

ڕوونیشیکردەوە کە رووداوەکە بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە جۆرى ڤۆلڤۆ بووە، کاتێک شوانێکى خەڵکى ئەو گوندە بۆ گەڕاندنەوەى ئاژەڵەکانى کە لەو سنوورە بەخێوى کردوون بەخێرایى چووەتە سەر شەقامى سەرەکى لەو کاتەوەش ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لە قەندیلەوە بەرەو هەریر هاتووە، بۆئەوەى تووشى رووداو نەبێت برێک دەکات بەهۆیەشەوە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە وەردەگەڕێت.

 

ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لە کاتى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە شوانەکە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختى بریندار دەبێت، بەڵام بەهۆى سەختى رووداوەکە تا یەک کاتژمێر نەتوانراوە شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەربهێرنرێت".

 

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر راشیگەیاند" دواى رووداوەکە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەمەبەستى چارەسەرکردنى و پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، ئەو هاووڵاتییەى گیانى لەدەستداوە و ئەوەشى بریندار بووە خەڵکى ئەو سنوورەن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending