English | عربي

سلێمانی.. سێ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیرکران


سلێمانی.. سێ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیرکران

2019/09/09 | 01:00

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ سەرپێچیکاری ژینگەی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند.

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی دەرچوون و کێوماڵکردن و پشکنینی سنوورەکەیان بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ توانیان دوو هاووڵاتی دەستگیر بکەن بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر تەواوی کەل و پەلەکانیان کە بۆ ڕاوکردن بەکاریان هێنابوو، کە پێکهاتبوون لە ( یەك چەکی تاپڕ، 46 فیشەكی تاپڕ، یەك ئۆتۆمبێل )".

ڕاشیگەیاند: " کە هەر ڕۆژی یەکشەممە مەفرەزەیەکى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى لە ئەنجامى دەرچونێکیان بۆ ناو شارى سلێمانى توانیان لە گەڕەکى کارێزە وشک هاووڵاتیەک دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى داربڕین هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر چەند دارێکدا".

 

گوتیشی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending