English | عربي

شوانێك خۆی كرد به‌ قوربانی مه‌ڕه‌كانی


شوانێك خۆی كرد به‌ قوربانی مه‌ڕه‌كانی

2019/09/09 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)- شوانێك لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیدا لەسەر رێگای نێوان هەریر قەندیل لە نزیك گوندی گولەك دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرێكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەلاپه‌ره‌ی تایبه‌تی بخۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2019 شوانێك لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیدا لەسەر رێگای نێوان هەریر قەندیل لە نزیك گوندی گولەك دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرێكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

فازل حاجی راشگه‌یاندوه‌، كاتێك یەكێك لە مەڕەكانی شوانەكە دەچێتە سەر شەقامەكەو بە هۆیەوە شوانەكەش بەپەلە رادەكاتە سەرشەقامەكەو لەو كاتەدا بارهەڵگرێك رۆشتووە و بۆ ئەوەی لە شوانەكە نەدات برێكی راكێشاوە بەڵام بەهۆیەوە وەردەگەڕێت و شوانەكە دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرەكەوە.

ده‌شڵێت : جگە لە گیان لەدەستدانی شوانەكە شۆفێرەكەش بە سەختی بریندار بوو و دوای یەك كاتژمێر تواندرا رزگار بكرێت و رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending