English | عربي

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی خرایه‌ خواره‌وه‌


فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی خرایه‌ خواره‌وه‌

2019/09/09 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)- حزبوڵڵا ی لوبنانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9/9/2019، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلییان لە نزیك شارەدێی رامیە لە باشووری لوبنان خستووەتە خوارەوه.

  ‌له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حزبوڵڵا ی لوبنانی بڵاوكردووەتەوە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئیسرائیلیی دوای خستنە خوارەوەی لەژێر دەستی چەكدارانی حزبوڵلادایە.

وتەبێژێك بەناوی سوپای ئیسرائیله‌شه‌وه‌  دانی بە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیاندا ناوە لەناو خاكی لوبنان و ڕایگه‌یاندوه‌،پێویست ناكات زانیاریی جیاواز لەسەر كەوتنە خوارەوەی دزەی پێبكرێتە ناو میدیاكانەوە.

جێگه‌ی باسه‌ ،ماوەی چەند هەفتەیەكە گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی تووندتربووەو حزبوڵڵای لوبنانی پێش چەند رۆژێك بەڵێنیدا هەر فڕۆكەیەكی ئیسرائیلیی كە ئاسمانی لوبنان دەبەزێنێ بكرێتە ئامانج.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending