English | عربي

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێكی لە باكوری كوردستان راگەیاند


وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێكی لە باكوری كوردستان راگەیاند

2019/09/09 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سەربازێکی وڵاتەکە لە ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باكوری كوردستان کوژراوە.وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیک گوندەکانی ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باكوری كوردستان سەربازێکی تورکیا بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە کوژراوە.ئاماژەی بەوەشكردوە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە دەوروبەری ناوچەی چەلێ بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەش لە گەڤەڕ و چەلێ و شەمزینان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.دوای دو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوە و فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكەو لەوكاتەوە شەڕو و ڕوبەڕونەوەی نێوانیان بەردەوامە.دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لەكوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنور كە گردبونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبوە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكوری‌ كوردستان دەستپێكرد و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending