English | عربي

جێگری پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە٣٠٠ پرۆژەی تەواونەكراو لە سنووری پارێزگا هەیە


جێگری پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە٣٠٠ پرۆژەی تەواونەكراو لە سنووری پارێزگا هەیە

2019/09/09 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- "پێویستمان بە ١٧٠ ملیار دینار هەیە"

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت٣٠٠ پرۆژەی خزمەتگوزاریی تەواونەكراو لە سنووری پارێزگای هەولێر هەیە، كە هیشتا هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەیان دەرنەچووە.

 

تاهیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەدان پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر لە حاجی ئۆمەرانەوە بگرە تا خوارووی هەولێر هەیە كە تەواو نەكراون، هێشتا هیچ بڕیارێكیش بۆ دەستپێكردنەوەی ئەو پرۆژە وەستاوانە دەرنەچووە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان ڕاگیراوە".

 

ئەوەشی خستە ڕوو: "پرۆژەكان خۆیان لە دانانی تۆڕی ئاو، دروستكردنی شەقام و قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناو سەنتەری هەولێر و قەزا و ناحیەكا، ئاوەڕۆ، تەواوكردن و دروستكردنی قوتابخانەكان و ئێستا زیاتر لە ٥٠ قوتابخانەمان هەیە کە تەنیا  قۆناغی یەکەمی كارەکانیان كراوە و ئەوی دیكەی وەستاوە، باڵەخانەی پارێزگا و وەزارەتەكان، باڵەخانەی فەرمانگەكان وەك پۆلیس، هەروەها باخچەی ساوایان و باخچە گشتییەكان و ئەوانە پێویستیان بەوەیە جارێكی دیكە بوودجەیان بۆ تەرخان بكرێت، تا كارەكانیان دەست پێ بكاتەوە، بەكۆی گشتی زیاتر لە ٣٠٠ پرۆژەی بچووك، مامناوەند و چەند پرۆژەیەكی گەروەن".

 

جێگری پارێزگاری هەولێر، گوتیشی: "ئێمە پێویستمان بە نزیكەی ١٧٠ ملیار دینار هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پرۆژانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون، دەست پێ بكەنەوە، هەروەها ئەو قەرزەی هەیە بیدەینەوە".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending