English | عربي

له‌ هه‌ولێر حزبێكی نوێ راگەیەندرا بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری: تێده‌كۆشین بۆ سه‌ربه‌خۆی و مافه‌كانی كورد


له‌ هه‌ولێر حزبێكی نوێ راگەیەندرا بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری: تێده‌كۆشین بۆ سه‌ربه‌خۆی و مافه‌كانی كورد

2019/09/09 | 15:15

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر حزبێكی نوێ به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راگەیەندرا و دروشمی حزبەکەش تێکۆشانە بۆ سەربەخۆیی و مافەکانی گەلی کورد.وتاری راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ نوێیه‌ له‌لایه‌ن شوكر خه‌یات رۆمی، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی خوێندرایه‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، بزوتنه‌وه‌كه‌یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێخوازی مه‌ده‌نییه‌ و به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسی و فیكریه‌، پێداویستییه‌كی گرنگه‌ بۆ ئێستای كۆمه‌ڵگا و پڕۆژه‌یه‌كی نوێی سه‌رده‌میانه‌، نه‌وه‌ك كاردنه‌وه‌ی سیاسی و فیكری و ناوچه‌گه‌ری به‌رمابه‌ر به‌هیچ ئایدۆلۆژیا و هێز و لایه‌نسێكی سیاسی.دەشڵێن، حزبه‌كه‌یان دیدێكی نوێی سیاسی و فیكریه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی نه‌ریتێكی سه‌رده‌میانه‌ له‌ كاری سیاسی خۆی، پڕۆژه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان و به‌یه‌كه‌وه‌ بون له‌گه‌ڵ بونی جیاوازی بیروبۆچون و پاشخانی سیاسی.ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "باوه‌ڕمان به‌ سڕینه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك نیه‌ و كارناكه‌ین بۆ دروستكردنی ناكۆكی به‌ڵكو ره‌خنه‌ ده‌گرین به‌شێوازێكی مۆدێرن  كێبڕكی ده‌كه‌ین و جیاوازی دروست ناكه‌ین.ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، حزبه‌كه‌یان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و رێكخستنه‌كانه‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاكان و به‌شێكی زۆری قه‌زا و ناحیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئاینده‌دا زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی داهاتودا خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمان بكات و تێده‌كۆشێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و مافه‌كانی گه‌لی كورد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending