English | عربي

پارتی و یەکێتی لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ کەرکووک لە کۆبوونەوەدان


پارتی و یەکێتی لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ کەرکووک لە کۆبوونەوەدان

2019/09/09 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-

کەمێک پێش ئێستە کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر بە مەبەستی پێكهێنانی لیستی هاوبەش بۆ کەرکووک و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

كۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ھەولێر دەستی پێكرد و بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بارودۆخی کەرکووک و ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەكە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە یەك لیست بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

بە گوێرەی زانیارییەكانی (باسنیوز)، پارتی و یەکێتی هەوڵ دەدەن لایەنە سیاسییەکانی كوردستان بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەن و تانەش لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بدەن.

جێی باسە ماوەیەكە لە نێو لایەنە سیاسییەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستی پێکردووە، زۆربەی لایەنەکانیش لەگەڵ ئەوەدان کورد بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکان لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەن.

جێی باسە لە کۆبوونەوەکەی ئەم ئێوارەیەدا، کاکەمین نەجار سەرۆكایەتی شاندی پارتی و سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی دەكات، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دەزگای ھەڵبژاردنی هەردوو حزبەكە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending