English | عربي

یەکێتی ئەوروپا بە زمانی عەرەبی پیرۆزبای دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە تورکیا دەکات


یەکێتی ئەوروپا بە زمانی عەرەبی پیرۆزبای دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە تورکیا دەکات

2019/09/09 | 18:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-شاندی یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا بە زمانی عەرەبی پیرۆزبای دەستپێکی ساڵی خوێندن لە تورکیا دەکات، ئەوەش نارەزاییەکی بەرفراوانی لەناو تورکیادا  بەدوای خۆیدا هێناوە.

 بە هەردو زمانی تورکی و عەرەبی پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندنی لە تورکیا کردوە

شاندەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر، بە هەردو زمانی تورکی و عەرەبی پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندنی لە تورکیا کردوە و " هیواخوازی سالێکی پر خۆشیە".تورکیا وەک وڵاتێکی عەرەبی سەیرکراوە

پەیامی پیرۆزبای بە زمانی عەرەبی، نارەزایی بەدوای خۆیاد هێناوە هەزاران بەکار‌هێنەری تۆڕەکە لە تورکیا رەخنەیان لەو هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا گرتوە و دەڵێن" تورکیا وەک وڵاتێکی عەرەبی سەیرکراوە".ەهۆی هەڵە تێگەیشتنەوە لە پۆستەکەی پێشومان، ناچاربوین بیسرینەوە

بەهۆی زۆربونی رەخنەکان لەو هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا، یەکێتیەکە ناچار بو پۆستەکە بسرێتەوە و لە پەیامێکدا دوای سرینەوەی پەیامەکە نوسی" بەهۆی هەڵە تێگەیشتنەوە لە پۆستەکەی پێشومان، ناچاربوین بیسرینەوە، ئامانجی ئێمە ئەو سوریە پەنابەرانە بون کە لە تورکیا دەژین"بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئەتاتورک نارەزایی خۆیان لەو کارەی شاندی یەکێتی ئەوروپا گرت لە تورکیا

زۆریك لە بەکارهێنەرانی تویتەر، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئەتاتورک نارەزایی خۆیان لەو کارەی شاندی یەکێتی ئەوروپا گرت لە تورکیا، مەبەستیان لەو کارە گۆڕینی ئەلفوبێی عەرەبی بو لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending