English | عربي

ترەمپ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا تاوتوێدەکات


ترەمپ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا تاوتوێدەکات

2019/09/09 | 19:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) لەروسیا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی تاوتوێی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کردوە، بەڵام هێشتا بڕیاری نەداوە.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە ستیڤن منوچنی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) لەروسیا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی تاوتوێی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کردوە، بەڵام هێشتا بڕیاری نەداوە.نامەوێت لەبارەی هیچ بڕیارێکی تایبەتەوە کۆمێنت بدەم، بەڵام لەپلاندایە و تاوتوێیدەکەینلەوەڵامی ئەوەی ئایا وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بیری لەسەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا کردۆتەوە یان نا،  منوچن بەرۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی رایگەیاند، " لەپلاندایە و تاوتوێی دەکەن، نامەوێت لەبارەی هیچ بڕیارێکی تایبەتەوە کۆمێنت بدەم، بەڵام لەپلاندایە و تاوتوێیدەکەین." هەریەک لەئەمریکا و تورکیا لەبێنەوبەردەیەکی زۆردان لەبارەی کڕینی سیستمی موشەکی (S-400)-ی روسی لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا پێیوانیە لەگەڵ پرنسیپەکانی رێکخراوی ناتۆ یەکناگرێتەوە و مەترسی بۆ فڕۆکەی ( F-35) دروستدەکات، تورکیاش بەمافی خۆی دەزانێت و لەئێستادا قۆناغی دوەمی گواستنەوەی سیستمە پێشکەوتوەکەی دەستپێکردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending