English | عربي

مەسعود بارزانی: ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە


مەسعود بارزانی: ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە

2019/09/09 | 20:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ ڕۆژی دوشەممە، لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە كۆبونەوەیەكی حزبی رایگەیاند،"ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە".لەو كۆبونەوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری پارێزگاکانی دهۆک و موسڵ و هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، (کەرکوک – گەرمیان)، (سلێمانی – هەڵەبجە)، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی تیشكی خستوەتە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و هەردو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەكەدا سوپاسی كادرانی حزبەكەی كردوە بەرامبەر پیلانگێڕیی دژی پارتی خۆڕاگربون، و رایگەیاندوە،"ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە".ئێمە هەمومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەمو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست

سەرۆكی پارتی وتوشیەتی،"ئێمە هەمومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەمو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست".ئاماژەی بەوەشكردوە كە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلە كورد قوربانی داوە و هەرگیز لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات، لەو روەشەوە وتویەتی كە خەڵی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی رابردوی كوردستان و عێراق پاداشتی پارتی داوەتەوە.لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بارزانی رایگەیاندوە، ئێستا گفتوگۆ و دانوستان هەیە و هەنگاوی باش چونەتە پێش و ئومێد دەکەین هەمو کێشەکان بەدیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending