English | عربي

حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی پەنابەرە گەنجەكە لە ئیتاڵیا دەگەڕێنێتەوە


حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی پەنابەرە گەنجەكە لە ئیتاڵیا دەگەڕێنێتەوە

2019/09/09 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-

دوای ئەوەی بەر لە دوو ڕۆژ پەنابەرێكی گەنجی كورد لە ئیتاڵیا كەوتە ژێر شەمەندەفەرەوە و گیانی لەدەست دا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمەكە بۆ هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ بگرێت.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ڕۆژی شەممەی رابردوو لە شاری کرۆتۆنی ئیتاڵیا، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی مەسرور بەختیار، کە خەڵکی شارۆچکەی سەید سادقی سەر بە شاری سلێمانیە، كەوتە ژێر شەمەندەفەر و گیانی لەدەست دا.

گوتیشی "دوای ڕووداوەکە، لەلایەن ھاوڕێکانیەوە کەسوکارەکەی ئاگادار كرانەوە و ئەوانیش داوایان لە ئێمە کرد ھاوکاریان بکەین، لەم ڕووەوە دەستمان بە ھەوڵ و کاری پێویست کردووە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دابینکردنی تێچووی کاری گەڕاندنەوەی تەرمی ھاووڵاتیەکەی لە ئەستۆ گرتووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending