English | عربي

سلێمانی... ئەمڕۆ نزیكەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا


سلێمانی... ئەمڕۆ نزیكەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا

2019/09/09 | 20:50

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند بە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری شارەدێی بەرزنجەی سەیدسادق، ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوەنی ھاووڵاتییان سووتا.

ھێمن کەمەرخان لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری شارەدێی بەرزنجەی قەزای سەیدسادق، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و زیاتر لە ١٠٠ داری سروشتی سووتان.

گوتیشی دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانیان، دەستبەجێ پۆلیسی دارستانی بەرزنجە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بە ھاوکاری دانیشتوانی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە.

باسی لەوەش کرد کە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ھۆکار و دۆزینەوەی بکەری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

کەمەرخان ئاشکراشی کرد کە ھاوکات لە ھەمان سنوور پۆلیسی دارستان و ژینگەی سنوورەکە، لە گوندی ھەیاس دوو ڕاوچییان دەسگیر کرد کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending