English | عربي

لە سنووری سلێمانی دوو سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیرکران


لە سنووری سلێمانی دوو سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیرکران

2019/09/10 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)-

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی دارستانی شارۆچکەی سەیدسادق 2 ڕاوچی دەستگیرکرد.

 

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارۆچکەی سەیدسادق بە مەبەستی چاودێریکردن و پشکنینی سنوورەکەیان و ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردن و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، توانیان لە سنووری گوندی ( هەیاس ) 2 ڕاوچی دەسگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون ، هەروەها تواندرا دەستبگرن بەسەر چەکێکی جۆری تاپڕ و ماتۆڕسکیلێك".

ڕاشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending