English | عربي

ووتەبێژی پولیس لەبارەى ڕوداوەکەى ئەمشەوى خورماڵ ڕونکردنەوە دەدات


ووتەبێژی پولیس لەبارەى ڕوداوەکەى ئەمشەوى خورماڵ ڕونکردنەوە دەدات

2019/09/10 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)- ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە نارنجۆک هێرش کراوەتە سەر بینای بنکەی پۆلیسی ناحیەی خورمال، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ڕائد بەرزان عوسمان محمد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پاریزگای هەڵەبجە، لە پەڕەی فەرمی ئەو بەڕێوبەرایەتیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندوە،درەنگانێکی شەو ى رابردوو لە ناحیەی خورماڵ هێڕش کرایە سەر فەرمانگەیەکی حکومەت، کە نارنجۆکیکی دەستی فڕێ دەدراوەتە ناوبینای بنکەی پولیسی خورماڵ و بەڕیوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە.

باسى لەوەشکردوە، دوسیەی لێکوڵینەوەی بو ڕێک خراوە بەدواداچون بۆ ڕووداوەکە دەکرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی کەسی تۆمەتبار .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending