English | عربي

جگە لە پارتى حزبەکوردستانییەکانی کەرکوک بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن


جگە لە پارتى حزبەکوردستانییەکانی کەرکوک بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

2019/09/10 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)- حزبەکوردستانییەکانی کەرکوک بڕیاریاندا بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکە بکەن و داواش لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکەن کۆبونەوەیەکی لوتکە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدەن.

٩ی٩ ی ٢٠١٩سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکوک بێجگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی ئایندەی شارەکە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ودوای ئەنجامدانی کۆبونەوەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا رایانگەیاند، بڕیاریانداوە بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بکەن و لیستەکەشیان ناوناوە لیستی کەرکوک کوردستانیە.

.

رەوەند مەلا مەحمود، جێگری مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەداڕایگەیاند،هەموو حزبەکان رێککەوتین لە هەڵبژاردنی داهاتودا بە یەک لیست بەشداریی بکەین و ناوی لیستەکەشمان نا کەرکوک کوردستانییە ولەبارەی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئایا بەشدار دەبن ، رەوەند مەلا مەحمود رایگەیاند ، ئەوانیش لەگەڵ یەک لیستین، شەوی رابردوو نوێنەری حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکرات قسەیان کردووە و وتویانە لاریمان نییە لە یەک لیستی و بەشدار دەبن .

جێگەى ئاماژەیە،لە ساڵی ٢٠٠٥ە وە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک ئەنجامنەدراوە و وابڕیارە لە ١ ی ٤ ی ٢٠٢٠ ئەنجامبدرێت .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending