English | عربي

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی بەئەلكترۆنیكردنی عەریزەنوسین کۆدەبێتەوە


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی بەئەلكترۆنیكردنی عەریزەنوسین کۆدەبێتەوە

2019/09/10 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر بە ئەلكترۆنیكردنی عەریزەنوسین و فراوانكردنی سنوری گوندی بێستانسور کۆدەبێتەوە.ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند،  ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی بەمیوانداری دادگای سلێمانی، داواکاری گشتی سلێمانی، دادگای دەست پاکی سلێمانی، نوێنەری کۆمپانیای(INFORR) کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەین.    ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەکە لەدو بڕگە پێکدێت، برگەی یەکەمی بریتیە لە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی فراوانکردنی سنوری گوندی بێستان سوری گەورە لەناحیەی تانجەرۆ سەر بە قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، برگەی دوەمیش پێکدێت لە بە ئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنوسەکانی سلێمانی.سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، "سەبارەت بەئەلکترۆنی کردنی عەریزە نوسەکان لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەزۆرینەی دەنگ بریار دەردەکەین کە ئایا چ رێکارێک بگرینە بەر".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending