English | عربي

بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ:بە مەرج رێگە بە هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە دەدرێت


بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ:بە مەرج رێگە بە هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە دەدرێت

2019/09/10 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)- بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ده‌رکرد،هیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی ( coc ).

لە نوسراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە لە بەرواری ( ٨ / ٩ / ٢٠١٩ )، بە ئیمزای بەڕێوبەری گشتی گومرگ ساماڵ عبدالرحمن عزیزەوە ئاراستەی خاڵە گومرگییەکان کراوه‌ که‌ بەمەرج ڕێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەدات.

بریاره‌که‌ ئاراستەی هەریەک لە خاڵە گومرگییه‌کانی ( حاجی ئۆمەران، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) کراوەو تێیدا،تاکید لەسەر خاڵی ( ٥ ) پینجەم لە کۆنووسی هاوبەشی ناوخۆ و دارایی کراوەتەوە کەبە هیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی ( coc ).








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending