English | عربي

ئەمڕۆ لە سلێمانى گفتوگۆ لەبارەی بەئەلکترۆنیکردنی عەریزە دەکرێت


ئەمڕۆ لە سلێمانى گفتوگۆ لەبارەی بەئەلکترۆنیکردنی عەریزە دەکرێت

2019/09/10 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ10ى ئەیلول ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی 54 ەمین کۆبوونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەسەر گرێببەستی ئەلیکترۆنیکردنی عەریزەنووسەکان دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، میوانداریی سەرۆکی دادونوسی سلێمانی و سەرۆکی داواکاریی گشتی و دادگای دەستپاکی لە سلێمانی و نوێنەری ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی عەریزەی ئەلکترۆنی ئەنجامداوە دەکات و گفتوگۆ لەبارەی بەئەلکترۆنیکردنی عەریزە دەکەن.

بە پێی نوسراوەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی کە واژۆی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرە تێیدا هاتووە بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوەکەى ئەمرۆ بۆ دەنگدان لەسەر فراوانکردنی سنوری گوندی بێستان سووری گەورە لە ناحیەی تانجەرۆ.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending