English | عربي

"تا ئێستاش هیچ شتێكی فەرمیش نییە بۆ لادانی" نه‌وزاد هادی: پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌، وه‌ك كادیرێك ئیلتیزام پێوه‌ی ده‌كه‌م



2019/09/10 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پارێزگاری هه‌ولێر هەواڵی لادانی له‌ پۆسته‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێ له‌بری خۆی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و رایدەگەیەنێت، دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە و تا ئێستاش هیچ شتێكی فەرمیش نییە بۆ لادانی، بەڵام پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌، وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزام پێوه‌ی ده‌كەنده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ شتێكی فه‌رمیش نیه‌ تا ئه‌م ساته‌ له‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی

 

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ شتێكی فه‌رمیش نیه‌ تا ئه‌م ساته‌ له‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ بڕیاری پارتیه‌ كه‌ گۆڕانكاری له‌ هه‌ندێك له‌ پۆسته‌كاندا بكات به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به‌ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتوه‌، من نامه‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌م نه‌داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌ ئه‌مه‌ كارێكی سروشتیه زۆر ئه‌و جێگۆڕكێیانه‌ و ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزام پێوه‌ی ده‌كه‌ین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه‌ ئه‌مه‌ كارێكی سروشتیه زۆر ئه‌و جێگۆڕكێیانه‌ و ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك ئیلتیزام پێوه‌ی ده‌كه‌ین، جێ به‌جێی ده‌كه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین ئه‌وه‌ له‌هه‌موی گرنگتره‌ ئیتر من بم یا هه‌ركه‌س كه‌ دێته‌ جێگام ئامانجه‌كه‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌، منیش ئه‌وه‌ نزیكه‌ی 16 ساڵه‌ له‌و پۆسته‌دام دو خولی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك لیست بوم".وه‌كو وتم تا ئێستا هیچ ئه‌مرێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چوه‌، به‌ڵام به‌ڵێ مه‌علومه‌ كه‌ پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه‌ له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌ناو حیزبه‌كه‌ت هیچ بڕیارێك هه‌یه‌ كه‌ كێ جێگات بگرێته‌وه‌؟، نه‌وزاد هادی وتی، "وه‌كو وتم تا ئێستا هیچ ئه‌مرێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چوه‌، به‌ڵام به‌ڵێ مه‌علومه‌ كه‌ پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه‌ له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان نازانم، چونكه‌ من له‌و لیژنانه‌ نیم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه‌".له‌ دوای 2004 ەوه‌ ئیستقرار و بودجه‌یه‌ك هه‌بو خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی هه‌بو، به‌ڵام چوار ساڵی ڕابردو به‌هۆی شه‌ڕی داعش قورس بو

 

پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ دوای 2004 ەوه‌ ئیستقرار و بودجه‌یه‌ك هه‌بو خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی هه‌بو، به‌ڵام چوار ساڵی ڕابردو به‌هۆی شه‌ڕی داعش و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ موچه‌یی و هاتنی ئاواره‌كان ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوایی زۆر قورس بو بۆ هه‌ر تاكێكی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت و ئێمه‌ش كه‌ له‌پۆستی پارێزگار بوین هه‌ر به‌ پاڵپشتی و دان به‌خۆداگرتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بوه‌ توانیومانه‌ ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین".لەبارەی ئەوەی ئایا ئه‌گه‌ر بڕیاری حیزب نه‌بوایه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ئایا خۆت ده‌تویست واز له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر بهێنیت؟ نه‌وزاد هادی وتی، "بێگومان وه‌زیفه‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت، بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوشێوه‌ی من تموحی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بێنه‌ وه‌زیفه‌ تاخزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن منیش كاندیدی پارتی بوم له‌و پۆسته‌ ئه‌و حیزبه‌ چ ئه‌ركێكی ترمان پێ بسپێرێت كه‌ خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بێت بێگومان جێ به‌جێ ده‌بێت."








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending