English | عربي

گەرمیان.. خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان مووچە ڕاگیراوەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە


گەرمیان.. خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان مووچە ڕاگیراوەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە

2019/09/10 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە سنووری گەرمیان مووچەكانیان ڕاگیرابوو، پاش وردبینیكردنی دۆسیەكانیان سەرجەم مووچە ڕاگیراوەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

 

دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لیژنەی پزیشكی لە بەڕێوەبەرێتیی چاودێریی خۆپاراستنی كۆمەڵایەتیی گەرمیان دەستی كردەوە بە بینینەوەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە ڕابردوودا مووچەكانیان ڕاگیراوە، پێش ماوەیەك بڕیار درا مووچەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە دۆسیەكانیان بۆ ئەوەی پسوولەی خەرجكردنی مووچەیان بۆ بكرێت".

 

گوتیشی: "لە سنووری گەرمیان 834 خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەكانیان ڕاگیراوە و لەكاتی ڕاگرتنی مووچەكانیاندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان لەگەڵ گەنجینەی گەرمیان و وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێك كەوتووە مووچەكانیان بەشێوەی ئەمانات (رواتب معادە) لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی گەرمیان بۆ دابنرێت".

 

ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا بڕی یەك ملیار و 823 ملیۆن و 740 هەزار دینار مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە گەنجینەی گەرمیان دانراوە و نووسراومان كردووە بۆ وەزارەتی كار و كاروبای كۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی مووچە ڕاگیراوەكانیان بۆ خەرج بكرێتەوە".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending