English | عربي

دووەمین گەورەترین دەریاچەی عێراق بەرەو وشكبوون دەچێت


دووەمین گەورەترین دەریاچەی عێراق بەرەو وشكبوون دەچێت

2019/09/10 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)-

ماڵپەڕێكی عەرەبی بەدواداچوونێكی بۆ دەریاچەی (ڕەزازە) دووەمین گەورەترین دەریاچەی عێراق كردووە و بۆی دەركەتووە كە ئەم دەریاچەیە مەترسییەكی زۆری لەسەرە و بەرەوە وشكبوون دەچێت".

 

ماڵپەڕی (جەزیرە نێت) نووسیویەتی دووەمین گەورەترین دەریاچەی عێراق كە بەناوی "رەزازە" و کەوتووەتە نیوان خەریكە بەرەوە نەمان دەچێت .

 

ماڵپەرەكە نووسیویەتی كە ئەم دەریاچەیە 90% ووشكبووە و ئەو بەشەی كە ماویەتی پیسبووە هەربۆیە ئەو ماسییانەی لەو دەریاچەبوون بەرەوە نەمان دەچن.  

 

دەریاچەی (رەزازە) كە ڕووبەرەكەی 1800 كیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دەكەوێتە نێوان دوو پارێزگای ئەنبار و كەربەلا و دەكەوێتە سەر ڕووباری فورات، بە دەریاچەیەكی گرنگ دادەنرێت لە عێراقدا، چونكە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزاری و ژینگەییەوە و گرنگیی خۆی هەیە".

 

هاوکات ماڵپەڕەكە نووسیویەتی بەشێك لەو هۆكارەی كە وای كردووە ئەم دەریاچە پیس ببێت و بەرەو وشکبوون بچێت، ئەوەیە كە پاشماوەی پیسی ناوچەكانی نزیكی دەریاچەكە دەخرێتە ناوییەوە و هیچ گرنگییەک بە پاک و خاوێنی و پاراستنی نادرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending