English | عربي

ئەم کێشەیە لە سلێمانى چارەسەردەکرێت…کارگەی ریسایکلین دروستدەکرێت


ئەم کێشەیە لە سلێمانى چارەسەردەکرێت…کارگەی ریسایکلین دروستدەکرێت

2019/09/10 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)- کارگەیەکی ریسایکلین لە سلێمانی دروستدەکرێت و کێشەی خۆڵ و خاشاکی پارێزگاکە چارەسەردەکرێت.

توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە ستۆدیۆی 8دا رایگەیاندوە: لە ڕێگەی پرۆژەیەکی وەبەرهێنانەوە، خۆڵ و خاشاکی سلێمانی دەدرێتە کۆمپانیایەک و لە 80%ی خۆڵ و خاشاکەکە لە رێگەی کارگەیەکی ریسایکلینەوە چارەسەر دەکرێت، ئەو بڕەشی دەمێنێت دەخرێتە ژێر خاکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی تێکەڵبوونی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی و ئاوی تانجەرۆ چارەسەرکراوە، هەروەها رووبارەکە پاکدەکرێتەوە لەو مادانە کە لەرابردوودا تێیکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending