هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەوقافی سۆران: بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکڕێت.

ئەوقافی سۆران:  بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکڕێت.
ئەوقافی سۆران: بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکڕێت.

2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دسیجیتاڵ میدیای سپێدە

ئەوقافی سۆران ڕایدەگەیێنێت, لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ئاگاداری سەرجەم مووچە خۆران لە مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەران و بانگبێژ و خزمەتگوزارەکان دەکاتەوەو ڕایدەگەیێنێت : لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکات.

بەڕێوبەرایەتیەکە ئەوەشی خستە ڕوو: داوادەکەین یچ کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران نەکات بەمەبەستی مووچە وەرگرتن چونکە مووچە بە شێوەی دلیڤەری لە ڕێ ی لیژنەیەکی تایبەت بێ بەرامبەر مووچە دابەش دەکەین تا بەریەککەوتن دروست نەبیت بەم شێوازەی خوارەوە:

• ناو شاری سۆران و ناحیەی دیانا و سیدەکان پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارە بکەن.
07504475400 ــــــ 07504706951

• بەلام خلیفان و دەورووبەری کاتژمێر ٢ پاش نێوەڕۆ لە هۆلی مزگەوتی غەزالی کە ناسراوە بە قاعەی بەڕێز (حسین کریم) ئامادە بن، بە مەرجی بەستنی دەمامک و دەستوانە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن.
07504602148 ــــــ 07504602710

• تێبینەرایەتیەکانی ئەوقافی چۆمان و ڕواندز و میرگەسۆریش بە هەماهەنگی لەگەل قائمقامەکان سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی موچە لای خۆیان ڕادەگەێنن.