English | عربي

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین كارا ده‌كرێت


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین كارا ده‌كرێت

2019/09/10 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مڕۆ سێشەممە سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت.عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سیسته‌می زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان بۆ ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌خرێته‌ڕو.ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م پێكه‌وه‌ پێشكه‌شی زانكۆلاین ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كان شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت.پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاندبو، ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی زانكۆلاینیان دواخستوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م پێكه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending