English | عربي

عێراق؛ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 15 چەکداری داعش كوژران


عێراق؛ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 15 چەکداری داعش كوژران

2019/09/10 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقدا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، 15 چەکداری رێكخراوی چەکدارانی داعش كوژران.نه‌قیب نوعمان جبوری، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین رایگەیاند، "له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆن دژ به‌ تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و داعشدا دروست بوه‌".ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا 15 چەکداری داعش كوژراون و نۆ چەکداری دیکەش ده‌ستگیركراون.له‌ كانونی یه‌كه‌می 2017دا هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌درێژایی نزیكه‌ی سێ ساڵ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بو به‌ تایبه‌تی نەینەوا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending