English | عربي

پێدانی کاتژمێری کارەبا لە هەرێم زیادی کردووە


پێدانی کاتژمێری کارەبا لە هەرێم زیادی کردووە

2019/09/10 | 11:30

(هەواڵ كوردستان)- وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت ،بەرهەمی کارەبا زیادبووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ٣هەزار و ٥٠٠ مێگاوات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ،ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەرهەمی کارەبا زیادبووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ٣هەزار و ٥٠٠ مێگاوات ولە کاتێکدا ئێستا لەم ورزە خواست لەسەر کارەبا 4 هەزارو 750 مێگاواتە، بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردوو بەرهەمی کارەبای هەرێم زیاد بووە.

باسى لەوەشکردوە،بڕی 500 مێگاوات کارەباش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی غازی سرووشتی زیاد بووەو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە هەڵکشاندایەو زیاتر بووە و بارودۆخی کارەبا بەشێوەیەکی گشتی باشتر بووە.

ئاشکراشی کرد‌وە، به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر زیادکردنی پێدانی کاره‌با ده‌که‌ن وئێستا له‌م وه‌رزه‌دا که‌ هاووڵاتیان که‌متر کاره‌با به‌کار ده‌هێنن، کاتژمێره‌کانی پێدانی کاره‌با ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌روو 18 کاتژمێر، که‌ مانگی ڕابردوو 16 کاتژمێر کاره‌بامان داوه‌ .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending