English | عربي

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق: ئه‌مساڵ پشکی‌ هه‌رێمى کوردستان زیاد دەکات


وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق: ئه‌مساڵ پشکی‌ هه‌رێمى کوردستان زیاد دەکات

2019/09/10 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)- رونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پشکی‌ هه‌رێم له‌پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2020ی عیراق ده‌درێت، به‌گوێره‌ی‌ داتاکانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق پشکی‌ هه‌رێم 13.92%ده‌کات نه‌ک 12.67%و چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌مساڵ پشکی‌ هه‌رێم زیاد بکات.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاندوه‌، زیادکردنی‌ پشکی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق ده‌بێت 13.92%بێت، نه‌ک12.67% که‌ پشکی‌ هه‌رێم یاسایه‌ و ده‌بێت وه‌کو خۆی جێبه‌جێبکرێت و که‌منه‌کرێته‌وه‌ وەدیاریکردنی‌ پشکی‌ هه‌رێم و زیادکردنی‌ بۆ نزیکه‌ی‌ 14%خێرنییه‌ به‌هه‌رێمی‌ کوردستان بکرێت، به‌ڵکو به‌گوێره‌ی‌ دوایین داتاکانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حکومه‌تی‌ عیراق ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی‌ پێکراوه‌.

باسىلەوە شکردوە، ئه‌مساڵ ئێمه‌ وه‌کو نوێنه‌رانی‌ کورد هه‌موو فشارێکی‌ خۆمان ده‌که‌ین که‌پشکی‌ هه‌رێمی کوردستان زیاد بکرێت بۆ 14% و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ که‌ساڵی رابردوو روویدا رێگه‌نادرێت جارێکی‌ دیکه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، به‌ڵکو ئێمه‌ فشار ده‌که‌ین و له‌رێی وه‌زیری دارایی حکومه‌تی‌ فیدراڵه‌وه‌ که‌ پشکی‌ هه‌رێم بکرێته‌ 14%، واته‌ له‌ 12.67% بۆ هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق دانه‌نرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending