English | عربي

شاندێکی سەربازیی ئەمریکا لەبارەی کوردستانەوە سەردانی تورکیا دەکات


شاندێکی سەربازیی ئەمریکا لەبارەی کوردستانەوە سەردانی تورکیا دەکات

2019/09/10 | 12:20

(هەواڵ كوردستان)-

شاندیکی سەربازیی ئەمریکا لەبارەی بارودۆخی بەشێکی کوردستانەوە، سەردانی تورکیا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 10-9-2019، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، شاندەکە سەردانی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا دەکات و تاوتوێی دوایین پەرەسندنەکانی ناوچەی ئارام دەکەن.

رۆژی یەکشەممە 8-9-2019، ناوچەی ئارام لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا) لە دیوی رۆژئاوای کوردستان، کەوتە بواری جێبەجێکردن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە کاتی سەردانی شاندە سەربازییەکەی وڵاتەکەی نەکردووە، تەنیا رایگەیاندووە، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی ستیڤن تویتی، جێگری فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە ئەوروپا، سەردانی تورکیا دەکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending