English | عربي

خۆپیشاندانی مامۆستایانی ئوردن بەردەوامە


خۆپیشاندانی مامۆستایانی ئوردن بەردەوامە

2019/09/10 | 12:20

(هەواڵ كوردستان)-

خۆپیشاندانی مامۆستایانی شانشینی هاشمیی ئوردن بەردەوامە و سەندیکای مامۆستایانیش داواکارییەکەیان دەخاتە روو.

بەهۆی رێکنەکەوتنی سەندیکای مامۆستایان و حکومەتی ئوردن، مامۆستایانی ئەو وڵاتە لە رۆژی یەکشەممە 8-9-2019ـەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

مامۆستایانی ئوردن داوای زیادکردنی مووچەکانیان بە رێژەی %50 دەکەن و تا ئێستاش حکوومەتی ئەو وڵاتە رەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10-9-2019، نورەدین نەدیم، گوتەبێژی سەندیکای مامۆستایانی ئوردن رایگەیاندووە، ئەوان تا بەدەستهێنانی داواکەیان، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending