English | عربي

ئەنجامى کۆبونەوەى وەفدى هەدەپەو وەفدى یەکێتى ڕاگەیەندرا


ئەنجامى کۆبونەوەى وەفدى هەدەپەو وەفدى یەکێتى ڕاگەیەندرا

2019/09/10 | 16:50

(هەواڵ كوردستان)- پێنشوه‌رۆى ئه‌مڕۆ (10/9/2019) وه‌فدێکى هاوبه‌شى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ‌و ته‌ڤگه‌رى کۆمه‌ڵگاى دیموکرات (که‌جه‌ده‌) به‌سه‌رۆکایه‌تى (سزاى ته‌مه‌للى) هاوسه‌رۆکى گشتى هه‌ده‌په‌ وه‌فدى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانیان به‌سه‌رۆکایه‌تى حاکم قادر حه‌مه‌جان کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌ سلێمانى کۆبونه‌وه‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا، په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولا و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ باشورو باکورى کوردستان‌و دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا وحاکم قادر حه‌مه‌جان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان‌و کۆبونه‌وانه‌ بۆ جۆشدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان‌و ئاگاداربوون له‌ گۆڕانکارى‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ گرنگه‌.

کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى راشیگه‌یاند “بڕواى له‌مێژینه‌ى به‌ خه‌باتى گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ به‌شه‌کانى ترى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاشتیانه‌ و دیموکراسیانه‌ى پرسى ڕه‌واى گه‌لى کوردستان و چه‌سپاندنى مافه‌ دیموکراسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى وجه‌ختیشى کرده‌وه‌ ، پشتیوانى خه‌باتى گه‌له‌که‌مان به‌ رێگاى ئاشتى ‌و دیموکراسى ‌و مه‌ده‌نى ستراتیژه‌ لاى یه‌کێتى ووتیشى ، نه‌خشه‌رێگاى گفتوگۆو دانوستان گونجاوترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى ڕه‌واى گه‌لى کوردستان.

روونیشى کرده‌وه‌ ، ئه‌زموون ‌و رووداوه‌کانى ڕابوردوو، سه‌لماندیان، ده‌وڵه‌تان چه‌ن به‌هێزبن، ناتوانن به‌رێگاى زبرو زه‌نگ ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بۆ هێنانه‌دى مافه‌ ڕه‌واکانى‌و خه‌باتى دیموکراسى بشکێنن.

لاى خۆیه‌وه‌ سزاى ته‌مه‌للى هاوسه‌رۆکى گشتى (هه‌ده‌په‌) هه‌وڵى سه‌رۆک مام جه‌لال بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى‌و چاره‌سه‌رى دیموکراسیانه‌‌و ئاشتیانه‌ى پرسى ڕه‌واى گه‌لى کوردستان له‌ باکورى به‌مێژووى‌و گرنگ ناوبردو رایگه‌یاند “بێ مام جه‌لال-ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى‌و چاره‌سه‌رى پرسى گه‌لى کوردستان هه‌ست پێده‌کرێ”.

روونیشى کرده‌وه‌ درێژه‌ده‌ده‌ن به‌ خه‌بات به‌شێوازى ئاشتى‌و دیموکراسیانه‌ بۆ سه‌لماندنى مافه‌کانى گه‌لى کوردستان له‌ باکور.

هه‌روه‌ک سوپاسى پشتیوانى‌و هه‌ڵوێستى یه‌کێتى-یشى کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى گه‌لى کوردستان به‌ رێگاى دیموکراسى‌و ئاشتیانه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending