English | عربي

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایى ئاڕاستەى کەناڵی گەلی کوردستان دەکات


بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایى  ئاڕاستەى کەناڵی گەلی کوردستان دەکات

2019/09/10 | 16:50

(هەواڵ كوردستان)- بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردی ، کەناڵی دایک بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەى بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵەکە دەکات.

دەقى پەیامەکە… بەڕێزان ، بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان .

بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردی ، کەناڵی دایک ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.

کەناڵی گەلی کوردستان ، یەکەمین پەخشی لە ساڵی ١٩٩١ بە گواستنەوەی وتارە مێژووییەکەی ھەڤاڵ مام جەلال دەستیپێکرد ، کە لەساڵیادی شۆڕشی ئەیلول پێشکەشیکرد ، وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە میدیای کوردی ، بۆیەکەمجاریش کۆمەڵانی خەڵک گوێبیست و بینەری دەنگ و رەنگی رەسەنی کوردی بوون، ئیدی بوونە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی میدیاکار و رۆژنامەنووسان و کادرانی ھونەری و بەردەوامیش بوون و پیشەییانە درێژەتان بە کاروانی میدیایتان دا .

لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، وەک کەناڵێکی بەرپرسیار ، شانبەشانی ھێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆ ، رۆڵی گرنگتان بینی و ھەرئەوەش وایکرد کە نازناوی کەناڵی پێشمەرگەتان پێببەخشرێت .

بۆ ئەمڕۆی کارکردنیشتان ، بەرپرسیارێتی گەورەتان لەسەر شانە ، کە بە پێی پێویستی و گۆڕانکارییەکان خۆتان نوێبکەنەوەو پەیامی میدیایی و پیشەیتان لە ئاست خواستی بینەربێت و لە کێبڕکێی گەیاندنی راستی و زانیاری دروست ، ببنە پێشەنگ و کاریگەرتر بەرنامەکانتان ئاڕاستە بکەن .

میدیای یەکێتیی – یش ئەبێت بەرپرسیارانەتر ، درێژە بە گەیاندنی پەیامی نیشتمانی و پیشەیی و نەتەوەیی خۆی بدات ، وردی و بابەتی بوون و رەچاوکردنی بنەماکانی کاری راگەیاندن و ئیتیکی کارکردن زیاتر رەنگبداتەوە لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتی میدیایتاندا.

بەرچاوڕونیشم لە کێشەو گیروگرفتە ھونەری و تەکنیکییەکانتان و دۆخی سەختی دارایتان ، کە لە چوار ساڵی رابردوو دژوارانە ئەرکەکانتان رادەپەڕاند ، بۆ ئەوەش سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم و ئیتر ئەرکی ئێمەمانانە پشتیوان …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending