English | عربي

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دوو جێگرەكەی ده‌ركرد


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دوو جێگرەكەی ده‌ركرد

2019/09/10 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)-

له‌ ڕاگه‌ياندراوێكدا، ئەمڕۆ سێشەممە فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند كه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرەكەى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه‌.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا كە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد".

بەم شێوەیە هەریەك لە جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی كاندیدی یەكێتی و مسته‌فا قادر مسته‌فا كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان، وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستبەكار دەبن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending