بەرزترین پلەی گەرما لەكەركوك تۆمار دەكرێت


بەرزترین پلەی گەرما لەكەركوك تۆمار دەكرێت

2020/07/10 | 16:15 - سەرچاوە: سپێده‌

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)- دیجیتاڵ میدیای سپێدە

بەڕێوبەرایەتی كەشوهەواو بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە، كە لەكەركوك بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت.

لەراگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتی كەشووهەواو بومەلەرزە زانی هەرێمدا هاتووە:" ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

رونیشكراوەتەوە:" ئەمڕۆ لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت كە 49 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش هەر لە كەركوك دەبێت كە 28 پلەیە.



سەرچاوەى هەواڵ - سپێده‌


Sponsored Links