English | عربي

نازدار جزیری ئاهه‌نگێك له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ساز ده‌كات


نازدار جزیری ئاهه‌نگێك له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ساز ده‌كات

2019/09/11 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

 

نازدار جزیری، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، ده‌چێته‌ ڕۆژئاوای كوردستان و ئاهه‌نگ ساز ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نازدار جزیرى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 2019/9/12 له‌ شارى (دێرك)ى ڕۆژئاواى كوردستان ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كات، ڕۆژی دواتریش له‌ قامیشلۆ ئاهه‌نگی دووه‌می ساز ده‌كات، ده‌شڵێ: "خۆشحاڵ ده‌بم به‌ بینینتان".

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، له‌ نه‌ورۆزی 2019دا ئه‌لبوومێكی گۆرانی به‌ ناوی (من بێ تۆ) بڵاو كرده‌وه‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending