English | عربي

دۆناڵد ترەمپ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە


دۆناڵد ترەمپ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە

2019/09/11 | 10:35

(هەواڵ كوردستان)- سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستووەتەوە و داواى لێکردوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاڕایگەیاندوە: دوێنێ شەو بە جۆن بۆڵتنم راگەیاند کە چیتر ئەوی لە کۆشکی سپی پێویست نییە.

باسى لەوەشکردوە بە توندیی دژی زۆرێک لە پێشنیارەکانی بۆڵتن بومەتەوە و زۆر کەسی نێو ئیدارەکەش لەوبارەیەوە لەگەڵم هاوڕابوون،لەبەر ئەم هۆیەش داوای دەست لەکارکێشانەوەم لێکرد و (دەست لەکار کێشانەوەکەی) پێداوم، سوپاسی جۆن دەکەم بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشیکردووە.

لەسەر هەمان پرس جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: دوێنێ شەو، پێشنیاری دەست لە کارکێشانەوەم بۆ سەرۆک ترەمپ کرد و وتی (با سبەینێ تاوتوێی ئەمە بکەین)








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending