English | عربي

بەتۆمەتى هەڕەشەى کوشتن و سوتاندن دوو تۆمەتبار دەستگیرکرا


بەتۆمەتى هەڕەشەى کوشتن و سوتاندن دوو تۆمەتبار دەستگیرکرا

2019/09/11 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)- پۆلیسی پێنجوێن، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنی مارکێتێکیان لە هاوڵاتییەک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە،دوای ئەوەی هاوڵاتی (ن ، خ ، م) سکاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمارکرد کە دو تۆمەتبار هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنی مارکێتەکەیان لێکردوە ئەگەر پارەیان وەک سەرانە پێنەدات.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە توانراوە هەردو تۆمەتبارەکە (ک ،ف ، ق) لەدایکبوی 1981 و (ر ، ل ، ح) لەدایکبوی 1997 دەستگیربکرێن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending