English | عربي

پشده‌ر.. له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا دوو هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى


پشده‌ر.. له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا دوو هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى

2019/09/11 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)-

 

له‌ نزیك شاره‌دێى (سه‌نگه‌سه‌ر)ى سنوورى پشده‌ر، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌، دوو هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین به‌ ( باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/9/2019، ڕووداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامى سەرەکیی شاره‌دێى سەنگەسەر نزیك گه‌ڕه‌كى هه‌وارى تازه‌ ڕووی داوه‌ كه‌ لە جۆری پێکدادان بووه‌، لەنێوان تراکتۆر و نیسان پیکابێكدا ڕووى داوه‌".

گوتیشى: "بەداخەوە له‌ ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەست داوە و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکە بریندار بووە، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending