English | عربي

"بارهەڵگری زێڕ" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک نمایش دەکرێت



2019/09/11 | 13:10

(هەواڵ كوردستان)-

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگری زێڕ" لە دەرهێنانی "توورەج ئەسڵانی" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دەکرێت.

 

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" Gold Runner لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کوردی ڕۆژهەڵات "توورەج ئەسڵانی"، لە نووسینی  "توورەج ئەسڵانی" و "هادی نادری" و لە بەرهەمهێنانی "مەنسوور سۆهراب‌پوور" لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆی بە نوێنەرایەتیی لە سینەمای ئێران و بە ئامادەبوونی "توورەج ئەسڵانی" و "پەیام ئەحمەدی‌نیا" ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

 

"بارهەڵگریی زێڕ" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم ڕووداوە سینەماییە لەگەڵ فیلمگەلێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئاڵبانیا، کرواتیا، کۆزۆڤۆ، جۆرجیا، هەنگاریا، تورکیا، هۆڵەندا، شیلی، ئاڕژانتین، ئۆکراینیا، سووریا، لۆبنان و نیپال ڕکابەریی دەکات.

 

حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و...

لە ڕۆژانی 9 تا 16ی سێپتەمبەری 2019 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، هەروەها هۆڵە سینەماییەکانی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

 

تورەج ئەسڵانی هونەرمەندی دەرهێنەر و وێنەگر لەدایکبووی ١٩٧٤ی شاری "سونقوڕ"ی سەر بە پارێزگای کرماشان و خاقەن بڕوانامەی گرافیک و دەرهێنەریی زانکۆی "سوورە"ی تارانە.

 

کاری هونەریی لە بواری وێنەهەڵگرتن و سینەما لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەست پێکردووە و لە ساڵی ٨٩ەوە لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان بە جیدی دەستی بەکاری دەرهێنان کردووە و یەکەم کاری هونەریی خۆی لە ساڵی ١٩٩٩  بە ناوی "خەونی سپی" هاتووەتە بواری کاری هونەری.

 

هەرچەند زیاتر وەک بەڕێوەبەریی فیلم هەڵگری فیلمەکان و فیلم هەڵگر کاری کردووە بە دەیان پرۆژەی جێبەجێ کردووە، بەڵام دوو فیلمی سینەمایی "کرێکار، یان بارهەڵگری زێڕ" و ساڵی ٢٠١٢ش فیلمی جینگۆی بەرهەم هێناوە و لە ئاستی ناوخۆیی و نیودەوڵەتیدا خاوەنی دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending