English | عربي

راگەیاندنی پارتی (15)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە پیرۆز دەكات


راگەیاندنی پارتی (15)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە پیرۆز دەكات

2019/09/11 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)-

 هەڤاڵانی بەڕێز/  بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیر و كارمەندانی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە..  

بە بۆنەی (15)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەران و بیسەرانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام بن و لە پێشكەوتندا بن. 

دامەزراندنی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) وەكو دوو كەناڵی راگەیاندنی ناوخۆیی بەر لە 15 ساڵ لەو دەڤەرە ئازیزەدا،  دەستكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی كوردی.

هیوادارین ئێوەش شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانتانەوە رۆڵی شیاوی خۆتان ببینن لە رووی هۆشیاركردنەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و زمان و كولتووری رەسەنی كوردایەتی.

هەمدیسان پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) دووپات دەكەینەوە و بەهیواین ساڵی داهاتوو زیاتر پێش بكەون و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن و وەكو ھەمیشەش دەنگ و رەنگی ھاووڵاتیان بن...

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

١١ی٩ی٢٠١٩

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending