English | عربي

پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا


پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

2019/09/11 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی کە لەدایک بووی 1950 دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستداوە".ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بوە، دوایی ڕوداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلی پیک ئاپەکە راگیراوە.پۆلیس دەشڵێت، دوای توێکاری بۆ تەرمی شۆفێری تراکتۆرەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending