English | عربي

جڤاتی گشتیی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتیی خۆی هەڵدەبژێرێت


جڤاتی گشتیی گۆڕان دەستەی سەرۆکایەتیی خۆی هەڵدەبژێرێت

2019/09/11 | 14:15

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی جڤاتەکە هەڵدەبژێرێت.

 

بریاره‌ سبه‌ی پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستەی سەرۆکایەتیی خۆی هەڵبژێرێت.

 

لەمبارەیەوە ئه‌میری حاجی که‌مال، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، جڤاتی گشتی لەنێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا جڤاتێکی ڕاوێژکارییە، لە کۆبوونەوەی سبەیدا سێ کەس بۆ دەستەکە هەڵدەبژێردرێن.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئه‌مه‌ قۆناغی ده‌ستپێکی ئاماده‌کاریی گۆڕانکارییەکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌“.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، جەمال محەمەد، شاخەوان ڕەئووف، کوردە چاوشین و دڵخواز کاکەڕەش لەنێو گۆڕاندا خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە کاندید کردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending