English | عربي

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ کارمەندێکی کارگوزار ھاوپیشەیه‌کی خۆی كوشت


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ کارمەندێکی کارگوزار ھاوپیشەیه‌کی خۆی كوشت

2019/09/11 | 14:15

(هەواڵ كوردستان)-

 

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كارمه‌ندێكى كارگوزار هاوپیشه‌یه‌كى خۆى به‌ چه‌قۆ كوشت، ئێستاش ده‌ستگیر كراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، دوو کارمەندی كارگوزارى کۆمپانیای گارێکس لە ھەڵەبجە دەبێتە شەڕیان و یەکێكیان ئه‌وه‌ى دیكه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت.

ڕووداوکە لە ناوچەی چەو لمی پارێزگای ھەڵەبجە ڕووی داوە، کە بووه‌ته‌ شەڕیان، یەکێكان چەقۆ لە ھاوپیشەکەی دەدات کە کارمەندی پاککەرەوەن و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ھەڵەبجە، گیانی لە دەست داوە.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending