English | عربي

بەرپرسێكی پارتی: لەم دۆخەی ئێستای خورماتوو كورد زیانمەندی سەرەكیی هەڵبژاردن دەبێت


بەرپرسێكی پارتی: لەم دۆخەی ئێستای خورماتوو كورد زیانمەندی سەرەكیی هەڵبژاردن دەبێت

2019/09/11 | 14:15

(هەواڵ كوردستان)- "بارەگاكانمان داگیر كراوە حوكمی سەربازی شارەكە ئیدارە دەكات"

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەم دۆخە نالەبارەی ئێستای خورماتوو، كورد زیانمەندی سەرەكیی هەڵبژاردن دەبێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كۆبونەوەی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، بەبێ پارتی لە خورماتوو ئەنجام درا، ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی گشت لایەنەكانین، بەڵام لەم بارودۆخەی ئێستاش شاری خورماتوو هەڵبژاردن بكرێت، ئەوا بە زیانی كورد دەشكێتەوە و كورد وەكوو پێویست ناتوانێ‌ت ڕای خۆی دەبڕی و بارەگاكانمان لە خورماتوو داگیر كراون و سیستەمی سەربازی چەسپێندراوە بەسەر شارەكەدا".

 

گوتیشی: "تا ئێستاش دیار نییە كە پارتی بەشداری لەو هەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەكات یاخود نا، چونكە چاوەڕوانی دادگایەكەن كە بڕیارە لەم چەند رۆژەی رابردوو بڕگەی 35ی یاسای هەڵبژاردن یەكلا بێتەوە كە پێشتر لەدژی كورد لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان درا، ئەوكاتە بڕیاری كۆتایی دەدرێت".

 

شاری خورماتوو یەكێكە لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان، پێشتر سەر بە پارێزگای كەركووك بووە و بە مەرسومێكی كۆماری و لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا لە ساڵی 1976 خراوەتە سەر پارێزگای سەڵاحەدین.

 

بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق ئەنجام بدرێت و کورد تانەی لە یاسای هەڵبژاردەنەکان داوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending